شانەی ئەمنی:هێزە سەربازیەكان دەستكراوە دەبن بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەكانی یەبەشە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەرجەم هێزە سەربازیەكانی لەسنوری شەنگال راسپاردوە دەستكراوەبن بۆ رێگریكردن لە تێكدانی ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەكە.

شانەی راگەیاندنی سەربازی راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی شەنگال بڵاوكردەوەو رایگەیاند: گروپێك بەناوی یەبەشە ژمارەیەك ڕێگایان لە ناوچەكانی سنونێ و خانەسۆر و كۆمەڵگە و گوندەكانی سنوری شەنگال داخستبو و جموجۆڵی هاوڵاتیانیان لەنێوان ئەو ناوچانەدا پەكخستبو، لەچوارچێوەی ئەركەكانیاندا هێزە سەربازیەكانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەوا و ئەو یەكانەی كە كردنەوەی ڕێگاكانیان پێ سپێردرابو، دەستیان بەكارەكانیان كرد، بەڵام روبەڕوی ژمارەیەك قەناس لەسەربانەكانی باڵەخانەكان و بۆمبی چێندراو لەسەر ژمارەیەك رێگا بونەوە.

ئەوەشهاتووە، هێزە ئەمنیەكان بەپێی بنەماكان و بەمەبەستی سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و سیستم هەڵسوكەوتیان لەگەڵ ئەو چەكدارانە كرد و وەڵامی سەرچاوەی تەقە و هێرشەكانیان دایەوە و ڕێگایان بۆ جموجوڵی هاوڵاتیان كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە، پێویستە ئاماژە بە هاوكارییە گەورەكانی هاوڵاتیان بكرێت لە یارمەتیدانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لە گێڕانەوەی كەشەكە بۆ بارودۆخێكی ئاسایی و ڕەتكردنەوەی هەمو ڕەفتارە نایاساییەكان.

هێما بەوەشكراوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە ڕونی فەرمانیكردوە، بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان هێزە سەربازیەكان بە توندی مامەڵە بكەن و بەپێی یاساكان دەستكراوە دەبن لە دژی هەر كردار و هەڵسوكەوتێك كە ئاسایش و فەرمانەكان بكاتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا