وەزارەتی خوێندنی باڵا و دامەزراوە زانستییەكانی ئەمریكا پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی سەرخستنی هەنگاوەكانی پرۆسەی ڕیفۆرم و چاكسازی لە كەرتی خوێندنی باڵای كوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ زانكۆكانی ئەو وڵاتەو بەرپرسانی حكومی و سێنتەرەكانی توێژینەوەو لێپرسراوانی پەروەدەیی و دەزگاكانی دڵنیای جۆری و متمانە بەخشین كۆدەبێتەوە.

لەم چوارچێوەیەشدا و لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەو وڵاتە كرد و لەلایەن بەیان سامی عبدالرحمن، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن پێشوازی لێكرا.

لە دیدارێكدا كە بەئامادەبونی د. ئامانج عەبدوڵا سەعید ڕاوێژكاری وەزارەت و د. هونەر عیسی نوێنەری دامەزراوەی متمانەپێدانی خوێندن لە كوردستان بەڕێوەچو، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی ڕیفۆرم لە كەرتی خوێندنی باڵای كوردستان بەتایبەت بەستنەوەی ناوەرۆكی پرۆگرامەكانی خوێندن بە بازاڕی كار و پەرەپێدانی خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان ئەكادیمیاو پێداویستییەكانی بازاری كار. هەروەها پرسی ریفۆرمی سیستمی وەرگرتن لە زانكۆكانی كوردستان و دروستكردن و ستاندار و پێوەری زانستی بۆ پەرەپێدانی كواڵتی خوێندن بەشێكی دیكەی وتەكانی وەزیری خوێندنی باڵای پێكهێنابو.

دواتر ئامانجی سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا خستەڕو و وتی: هاتوین تا پەرە بە پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی هەرێمەكەمان لەگەڵ دامەزراوە زانستیەكان و زانكۆكانی ئەم وڵاتە بدەین، بۆ باشتركردنی ستانداردی دامەزراوە ئەكادیمیەكان و پێداچونەوە بە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و سود وەرگرتن لە سیستمی خوێندن لەم وڵاتە بۆ هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا