شەپۆلی بەفر و باران بەردەوامی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان، رێژەى دابارینەکە لەکاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.

هاوکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی بارستە هەوایەکی سارد دێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، هاوکات سەنتەری قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى شاری دهۆک و سلێمانى ئەگەرى بەفرێکى کەمى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا