کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یەکەم، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە کاتەکانى ئێوارەدا، لەگەڵ نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک لە ئێوارە و شەودا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی سێشەممە10ی تشرینی یەکەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، باران بارین لە سەر ناوچە جیا جیا کان بەشێوەى نمە باران دەبارێت لەکاتەکانى بەیانى بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لەدواى نیوەڕۆ ئاستى دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانێکى کەمى هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 33پلەى سیلیزى

سلێمانی :31 پلەى سیلیزى

دهۆک : 30پلەى سیلیزى

کەرکوک : 33پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 32پلەى سیلیزى

زاخۆ : 31پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 23پلەى سیلیزى

سۆران : 31 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 36پلەى سیلیزى

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا