پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایدەگەیێنێت، فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و پێنج تۆمەتباری دیکە بە تۆمەتی دزینی حەوت ملیار دینار، راپێچی بەردەم دادگە دەکرێن.
دەستەی دەستپاکیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دادگەی لێکۆڵینەوەی رەسافەی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی، بە تۆمەتی دزینی حەوت ملیار دینار بڕیاریدا بانگهێشتی فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵی و پێنج تۆمەتباری دیکە بکات.
دەستەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی فیدراڵی تۆمەتبارە بەوەی بە ئەنقەست زیانی بە دارایی گشتی و بەرژەوەندی ئەو لایەنە گەیاندووە کە کاری تێدا کردووە.
هەروەها ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، ئەو پارەیە تەرخانکراوە بۆ کەلوپەلی یەدەگ و زرێپۆشکردنی ئۆتۆمبێلی سەربازی لەلایەن یەکێک کۆمپانیاکانی بازرگانی گشتی لە ماوەی ساڵانی 2014 و 2016دا.”
دەستەی دەستپاکی عێراق ئەوەى خستووەتەڕوو، کە فەریق جەودەت شاکر، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بووە. جەودەت شاکر لە مانگی 8ی ساڵی 2019 لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.