وێستگەیەکی نوێی دابەشکردنی کارەبا لە کەلار درووست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆژەی وێستگه‌یەکی نوێی کارەبای 132 کەی ڤی، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت گرفتی بارگرانی و کێشەى دابەشکردنی کارەبا لەو ناوچەیە چارەسەر بکات.

بەگوێرەی وتەی مەحموود کەریم، ئەندازیار و بەرپرسی جێبەجێکاری پرۆژەکە بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو پرۆژەکە بکەوێتە کار و هاوڵاتییان دەتوانن سودی لێوەرگرن.

حازم کەریم حەمید، بەڕێوەبەرى گشتیی کارەباى گەرمیان ووتی، تا ئێستا، نزیکەی %50ـی پرۆژەکە تەواو بووە. پرۆژەکە بە گوژمەی 18 ملیار و 390 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و توانای گۆڕینی کارەبای، 189 مێگاوات دەبێت.

بەهۆی فراوانبوونی بەردەوامی هەرێمی کوردستان بەگشتیی و ئیدارەی گەرمیان بەتایبەتی، پێویستییەکی زۆر بە دانانی وێستگەی نوێی کارەبا درووست بووە، پێشتر بەگوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بە گوژمەی 3 ملیارو 521 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی کارەبای هێڵی کارەبای نیشتیمانی بۆ 24 گوند لە سنووری ئیدارەی گەرمیان راکێشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا