وەزارەتی پێشمەرگە: هەر فەرماندەیەك كەمتەرخەم بێت سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرادەكەن، لە ماوەی رابردودا ژمارەیەك فەرماندەیان سزا داوە بۆ ئێستاش بڕیاری ئەوەیانداوە هەر فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە ئەركەكانیدا كەمتەرخەمی بكات سزای دەدەن.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، وەزارەتەكەیان لێكۆڵینەوە لە رێكخستنەوەی سەنگەرەكانی بەرگری دەكات و ھەر فەرماندەیەك لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا كەمتەرخەمی بكات، سزا دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەردەوام دەبن لەوەی ھەر كەسێك كەمتەرخەمی بكات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت، چونكە لە سەنگەرەكانی بەرگری كەمتەرخەمی ھەبووە، زۆر جار پێشمەرگە و فەرماندەكان بەباشی خۆیان حەشار نەداوە لە سەنگەرەكاندا.

باس لەوەشدەكات، ئەو كەمتەرخەمییانە بووەتە ھۆكاری ئەوەی چەكدارانی داعش سودی لێ ببینن و بیانكەنە ئامانج.

لە چەند رۆژی رابردودا چەكدارانی داعش سێ هێرشی جیاجیایان لە گەرمیان و مەخمورەوە كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و بەهۆیانەوە 17 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک