هەپەگە: لە سێ مانگدا ٢٩٣ سەربازی تورکیا کوژراون

 

پۆڵەتیک پرێس 

هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، لە ئەنجامی ١٤٧ چالاکی ٢٩٣ سەربازی تورکیا کوژراون و ٣٦ گەریلاش شەهیدبوون و هەپەگەش توانییەتی زیان بە شەش فڕۆکەی تورکیا بگەیەنێت.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری سێ مانگی رابردووی بەرەنگابوونەکانی لەگەڵ تورکیادا بڵاوکردەوە و ئەوە هاتووە:  لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە ئەنجامی ١٤٧ چالاکی ٣٦ گەریلانی هێزەکانیان شەهیدبوون.

ئەوەش هاتووە: هەر لەو چالاکییانەدا ٢٩٣ سەرباز کوژراون و ٤١ سەربازی تورکیاش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سی مانگدا تورکیا سێ ئۆپراسیۆنی ئەنجامداوە و ١٧١ هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە، کە ١٧ هێرشیان بە هەلیکۆپتەری کوبرا بووە.

لە ئامارەکەشدا باس لەوەشکراوە، ٣٤ هێرش ئەنجامدراون بەبێ ئەوەی زیانەکانیان ئاشکرا بکرێت و ٣٠ هێرشیشیان لە رێگەی تۆپهاوێژەوە بووە و هەپەگە توانیویشییەتی زیان بە شەش فڕۆکەی تورکیا بگەیەنێت.

لە رۆژی ١٦ی حوزەیراندا، تورکیا بەبیانوی بوونی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگی راگەیاند، کە تیایدا کەمتر لە چوارمانگی خایاند و چەندین روبەڕوبوونەوە لە نێوان هێزە کوردییەکان و تورکیا لە ناوچەی حەفتانینی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەدا روویدا.

هاوکات، لە پێنجی ئەم مانگەدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا کۆتایهاتنی گەڕان و پشکنینەکانیان لە درێژەی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ لە هەرێمی کوردستاندا راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا