ئامانج شەوكەت حاجی موشیر: سەربەرزم كە یەكێتیم و هەر یەكێتیش ئەبم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئامانج شەوكەت حاجی موشیر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، هەڵەبووە كە لە چەند رۆژی رابردوو سەردانی هەندێك هاوپیشەی كردووە و رایگەیاند: بڕیارمداوە بە هەموو شێوەیەك پەیوەندییەكانم بپچڕێنم لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی كە ئێستە لە هەولێرن.

لە روونكردنەوەكەی ئامانج شەوكەت حاجی موشیردا هاتووە: ئەمڕۆ خۆشحاڵ بووم چاوم كەوت بە برای بەڕێزم كاك قوباد تاڵەبانی لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی.

باس لەوەش دەكات، وەك دیارە كە چەند رۆژە لە هەولێر بووم و پەیوەندیم كرد بە هەندێك هاوپیشەی رابردوومەوە. هۆكاری ئەم پەیوەندیە دەرهاویشتەی ناڕەزایەتیمان بوو لەسەر دۆخی شوێنی كارەكەم كە خانەوادەكەم و هاوپیشەكانیشم شایەتی ئەمەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام ئەبێت لێرەوە رای بگەیەنم كە من هەڵە بووم بەم جۆرە كردەیە كە تەنها زیانی گەیاند بە كەسە خۆشەویستەكانم و ئەو حیزبەش كە بنەماڵەكەمان نزیكەی نیو سەدە خەباتی تێدا كردوەو بەشێكیش بوون لە دروستكردنی كە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە.

جەختی كردەوە بڕیارمداوە بە هەموو شێوەیەك پەیوەندییەكانم بپچڕێنم لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی كە ئێستە لە هەولێرن. ئەشمەوێت رایبگەیەنم كە بۆ مەبەستی دووركەوتنەوە لەم كێشانە بڕیارمداوە پشوو بدەم لەگەڵ خانەوادەكەم لە دەرەوەی وڵات بۆ وەختێكی كاتی.

لە كۆتایی روونكردنمەوەكەدا دەڵێت: دەمەوێت سوپاسێكی تایبەتی برای بەڕێزم كاك قوباد بكەم بۆ پێشوازییە گەرمەكەی و گوێگرتنی لە نیگەرانییەكانم. سەربەرزم كە یەكێتیم و هەر یەكێتیش ئەبم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا