پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ وانەبێژانی زانكۆی هەڵەبجە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی ورد لەبارەی كێشەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندنی باڵا، گرفتەكانی زانكۆی هەڵەبجە و شایستەداراییەكانی وانەبێژانەوە كرا كە لە ساڵی رابردووەوە لەلایەن حكومەتەوە خەرجنەكراوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی خوێندنی باڵا، چارەسەركردنی كێشەكان و پێشنیارەكان بۆ پێشخستنی رەوتی خوێندن كرد و وتی، لای یەكێتی پرۆسەی خوێندن گرنگی خۆی هەیە و پشتیوانی هەموو پرۆژەیەك دەكەین كە خزمەت بە زانكۆكان و رەوتی خوێندن بكات.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ وانەبێژان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، ئەركی ئێمەیە بەدەم داواكارییە رەواكانتانەوە بێین و لەپێناو دابینكردنی ژیانێكی ئارام بۆ خەڵكەكەمان هەوڵ بدەین. دڵنیاتان دەكەمەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێت و كۆتایی بە تاكڕەویی ئیداری دەهێنین، خزمەتكردن جێگای دروشم بگرێتەوە و جیاكاری لەنێوان شارەكاندا نەمێنێت.