بە بەڵگە.. “گەندەڵی” و کارە نایاساییەکانی وەزیرێکی پارتی لەحکومەتی هەرێم ئاشکرادەبێت

پۆڵەتیک پرێس:
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین کاری لەدەرەوەی یاسا ئەنجامداوە، دیارترینیان دامەزراندنی کەسانی سەر بە پارتین لە وەزارەتەکەی.

بەگوێرەی ژمارەیەک بەڵگەنامە کە دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بە نوسراوی نهێنی دامەزراندنی لە وەزارەتی تەندروستی كردووەتەوە و كوڕە شەهیدی پارتی بە نهێنی لەناو شاری سلێمانی دامەزراندووە.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی دیکە لە 40%ی میلاكی سندوقی شێرپەنجە زیادكراوە بە دزی سندوقەوەو لیژنە درووستكراوە تازە ئاشكرابووە.

لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا ئەو پزیشك و كارمەندانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە یەكی بڕی (5) ملیۆن دیناریان بۆ خەرجكراوە، بۆ دهۆك و هەولێر كراوەو بۆ سلێمانی تەنیا بۆ (7) كەسكراوەو بۆ ئەوانەی تر نەكراوەو تا ئێستا وەزیری تەندروستی ڕازی نییە پارە بۆ ئەوانەی سلێمانی خەرجبکات.

هاوکات مانگی ئازاری ئەمساڵ پارتی لەڕێگەی حکومەتەوە (91) کارمەندی تەندروستی بۆ دھۆک دامەزراندووە.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی تر، رۆژی 4ی ئەم مانگە سامان بەرزنجی 100 کارمەندی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ دامەزراندووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا