ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە لە سلێمانییەوە چوونەتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، 43 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە هاتوونەتە خاکی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “ئاژانسی هەواڵگری لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق 43 کۆچبەری وڵاتانی کیشوەری ئاسیایان دەستگیرکردووە”.

ئەوەش هاتووە، “ئەو کۆچبەرانە بەڕێگای نایاسایی لە ڕێگەی وڵاتانی دراوسێوە پەڕیونەتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەوێوە چوونەتەناو خاکی عێراق”.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 24ی یاسای نیشته‌جێبوونی عێراق رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا