دادگای ئەمریكا داوایەك دژی مەسرور بارزانی دەجوڵێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

‎دادگای فیدراڵی ناوچەی ئەلێگزاندریای ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریكا داوایەكی یاسایی دژی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ‎پێگەشتووە كە لەلایەن شنیار ئەنوەر حەسەن_ەوە تۆمار كراوە بە تۆمەتی ناوزراندن و دروستكردنی مەترسی لەسەر ژیانی.

‎رۆژی 14 ی نۆڤەمبەر دادگای ناوچەی ئەلێكزاندریا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی دەقی سكاڵاكەی بڵاوكردۆتەوە دژ بە مەسرور بارزانی، داواكەش لە رێگەی پارێزەرانی شنیار ئەنوەر تۆماركراوە بە ناوەكانی جۆن راولی و ئەدریان مۆرس و جۆن ئارڤین.

‎هەرچی مەسرور بارزانییە لەلایەن یەكێك لە كۆمپانیا هەرە زەبەلاحەكانی بواری پارێزەرایەتی بەناوی گرینبێرگ تراوریگ نوێنەرایەتی دەكرێت.

‎لە ئێستا دادگا تەبلیغی ئاراستەی مەسرور بارزانی كردووە بۆ وتە لێوەرگرتن.

‎ماڵپەری فەرمی دادگا رایگەیاندووە كە بارزانی لەرێگەی بەیانێكەوە دژی شنیار ئەنوەر ژیانی خستۆتە بەر مەترسی و ناوزراندن.

‎لەو بارەیەوە مایكڵ رۆبن، توێژەری دیاری ئەمریكی، لەتویتەر رایگیاندووە كە شنیار ئەنوەر داواكی لەسەر بارزانی جوڵاندووە و دەبێت بارزانی وەڵامی دادگا بداتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا