فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق زیادیکرد 155 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند بەڕێژەی  %12.38 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 155 ملیۆن و 51 هەزار و 898 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش هاتووە، یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 138 ملیۆن و 872 هەزار و 791 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا