پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، یاسای هەڵبژاردن پەیوەندی بە هەمو گەلی كوردستان و سەرجەم حزب و لایەنەكان و ئۆپۆزسیۆن و كەسە بێ لایەنەكانیشەوە هەیە، بۆیە دەبێت رێككەوتنی سیاسی لەسەر بكرێت.
د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رۆژی چوارشەممە 17_5_2023 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رۆژی یەكی ئاداری 2023 كە وتاری دەستپێكردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانمان خوێندەوە رامانگەیاند، كاری لە پێشینەی ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان هەمواكردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە ماوەی رابردوو كە دانیشتنی پەرلەمان نەكراوە راپۆرتی لیژنەكان ئامادە نەبوە، چونكە هەركاتێك راپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان ئامادەبێت، پەرلەمان دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدەكات.
سەبارەت بەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان روونیكردەوە، لیژنەی پەرلەمانیمان دروستكردووە، ئەو كەسانەی داواكارییان پێشكەش كردوە 84 كەسبون و 54 كەسیان مەرجەكانیان تێدابوە و ناوەكانیان نێردراوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی، چونكە ئەوكەسەی دەبێتە كۆمسیار نابێت دۆسیەی گەندەڵی هەبێت و پێشتر حكومدرابێت.
د. رێواز فایەق جەختیشی كردەوە، بە هاوتەریب لەگەڵ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن دەبێت كۆمسیۆنیش كارابكرێت، بەڵام ئەگەر هەتا 18ی ئایار نەمانتوانی ئەركەكانی خۆمان جێبەجێبكەین و لە 31ی ئایار كارەكانمان تەواو بكەین ئەوا كۆمسیۆنیش دەتوانێت كارەكانی خۆی بكات.