سودانی: دەبێت وانە لە سەروەرییەكانی سەرۆك مام جەلال وەربگرین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بەشداری كردنی لەدیداری سلێمانی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كردو تاجە گوڵینەوەی رێزو وەفای لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دانا، پاشان لە تۆماری مەزاری سەرۆك مام جەلال دەنوسێت:” ئەم كاروانە پڕ لە سەروەریەی سەرۆك مام جەلال هانی هەموان و لەپێش هەموشمان هانی برایانمان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدات كەپەندو وانەی لێوەرگرین بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری كوردستان و عیراق”.

دەقی نوسینەكەی محەمەد شیاع سودانی..

ئەمڕۆ (13/5/2023) شەرفمەندبووم بەسەردانی گڵكۆی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و دانانی چەپكە گوڵ و خوێندنەوەی سورەتی فاتیحا بۆ رۆحی پاكیان.

ئەم رۆژە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر عیراقدا هات، كە مام جەلال یەك لەپایە سەرەكییەكانی ئەو گۆڕانكارییانەو قۆناخی خەبات و تێكۆشان بوو دژی رژێمی دیكتاتۆری و رۆڵی گەورەی لە نوسینەوەی دەستوری هەمیشەیی و بنیاتنانەوەی عیراقی دوای 2003 بینی، هەروەها بەدانایی و نیشتمانپەروەری و دنیابینی قوڵی خۆی، جێ دەست و كاریگەری باشی لە پرۆسەی سیاسی هەبوو، ئەم كاروانە پڕ لە سەروەریەی سەرۆك مام جەلال هانی هەموان و لەپێش هەموشمان هانی برایانمان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدات كە پەندو وانەی لێوەرگرین بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری كوردستان و عیراق”.

محەمەد شیاع سودانی

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

15/3/2023

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا