حكومەتی عێراق پێنج بڕیاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەى ئاوارەکان دەركرد

پۆڵەتیک پرێس:

حكومەتی عێراق پێنج بڕیاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەى ئاوارەکان دەركرد و  دوای تەواوكردنی داتابەیسەكان، ئاوەدانكردنەوەی شنگال دەست پێدەكات.

عەبدولقادر دەخیل، ئەندامی تیمی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی عێراق لە شەنگال ڕاگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكرد پەلە بكرێت دابینكردنی خزمەتگوزاریی و خێرا بۆ شنگال وەك ئامادەكارییەك بۆگەڕانەوەی ئاوارەكان، جەختی كردەوە حكومەتی ناوەند نییەتێكی جدی و ڕوونی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و سەقامگیركردنی دۆخەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێنمایی خێرا و بەپەلە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە هەیە كە بریتییە لە ڕێوشوێنی ئەمنی و كارگێڕی، جگە لەوەی هەوڵەكانی حكومەت بەردەوام دەبێت لە نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی شنگال لەڕێگەی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیارییەوە.

وتیشی، سودانی داوای پێكهێنانی تیمێكی ئەمنی كرد لە هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و لایەنەكانی دیكە، بەمەبەستی خێراكردنی وردبینیكردن، بۆ ئەوەی لایەنی ئەمنی لە دەسەڵاتی دادوەری و گەڕانەوەی ئاوارەكان بە ڕێكوپێكی بەڕێوە بچێت،هەروەها لەڕووی داراییەوە پشتگیری لە ئاوارە گەڕانەوەكان بكرێت.

دەخیل دەشڵێت، سودانی ڕێنمایی وەزارەتی كار دەكات كە مووچەی ئەو هاووڵاتیانەی كە داهاتیان سنووردارە و ئەوانەی لە خوار هێڵی هەژارییەوەن لە شنگال دابین بكات، هەروەها لە ڕێگەی تیمی هەوڵی حكومەتەوە دەستبەجێ كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی بكرێت.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، یەكەم كۆبوونەوە لە بارەگای لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوەی موسڵ ئەنجامدرا، كە تیایدا میكانیزمی ڕاستەوخۆی ئاوەدانكردنەوە خرایەڕوو.

ئەو بەرپرسەى شنگال روونیکردەوە، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان، شارەوانییەكان، پەروەردە، ئاو، ئاوەڕۆ، كشتوكاڵ، و كەرت و بەشەكانی تر بۆ ئەوەی داتابەیسێكیان بۆ دابین بكەن كە پڕۆژەی بەردەوام و تەواوكراو و پڕۆژەی نوێ لەخۆبگرێت، كە شنگال پێویستی پێیەتی، گرنگیدان بە پڕۆژە كشتوكاڵییەكان وەك ئامادەكارییەك بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا