سەرۆكی هەرێم واژۆ لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان نەكرد، كە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند كرا.

بەگوێرەی میدیای نزیك لە پارتی دیموكرات، دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی پەسند كرد، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان یاساكەیان بە نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردووە بە مەبەستی واژۆكردن یان رەتكردنەوەی یاساكە، بەڵام بە وتەی دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، یاساكەی واژۆ نەكردووە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، واژۆی لەسەر یاساكە نەكردووە، بەڵام رەتیشی نەكردووەتەوە. لەم بارەدا، دوای 15 رۆژ، ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی نەكات، خۆكارانە یاساكە جێگیر دەبێت و پێش 06-11-2022 بە واژۆی سەرۆكی پەرلەمان لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاودەكرێتەوە.

هەر یاسایەك لە پەرلەمانی كوردستان دەربچێت، بە نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای خۆی لەسەر بدات. سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە سێ بژارەی لەبەردەمدایە: واژۆكردن، رەتكردنەوە و بێدەنگی هەڵبژاردن.

پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە سێ ماددە و هۆكارەكانی دەرچوواندنی پێكهاتبوو؛ رۆژی 09-10-2022 بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران و بە 80 دەنگ پەسند كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا