تەندروستی سلێمانی ئامادەكاریی بۆ ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون دەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی حوزەیران، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامادەكاریی پێشوەختە بۆ پەتای خوێنبەربوون و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەبارەی ئەو نەخۆشیە مەترسیدارە دەکەن.

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی د.نەجمەدین حەسەن، لێپرسراوی ئۆفیسی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی كەرتی تەندروستی كۆبوونەوەیەك لەنەخۆشخانەی شار بەرێوەچوو بۆ ئامادەكاریی بۆ تای خوێنبەربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم بەشە جیاجیاكانی راسپارد ئامادەكاریی بكەن بۆ تای خوێنبەربوون و بڕیاریدا سەرجەم بەشەكان لەپەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و رێنمایی تەندروستی زیاتر لەرێگەی كەناڵەكانی راگەیاندن لەسەر ئەو نەخۆشیە بڵاوبكرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، لە كۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەدابینكردنی قاوشی عەزل لەنەخۆشخانەی شار بۆ تووشبووانی تای خوێنبەربوون، تیمەكانی هۆشیاری تەندروستی كار و چالاكیەكانیان زیادبكەن و سەردانی قەسابخانە و سەربڕینخانەكان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا