ڕێنمایی جێبەجێكردنی یاسای بودجە بڵاوكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزرەتی دارایی و ئابوری عێراق تەواوبوونی رێنماییەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسایی بودجەی گشتی 2021ی عێراقی راگەیاند، داواش لەسەرجەم یەكەی خەرجی وەزارەتەكان دەكات سبەینێ سەردانی وەزارەت بكەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق رایگەیاند،رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021ی ته‌واو بوەو سبه‌ی به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان دابه‌شدەكرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە، بانگهێشتكردنی یەكە خەرجیەكان بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێنماییەكانی وازارەتی داراییە تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە كۆتای مانگی ئادار بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەنگی لەسەردراو پەسەندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا