لیژنەی بینینی مانگ یەکەم ڕۆژی جەژن دیاری دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان، ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ كۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە  نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاندووە بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان، ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ كۆ دەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكات. جەختیشی لەوە کردەوە، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پشت بە هیچ وڵات و دەزگایەكی فەلەكی نابەستین.

ڕوونیشی کردەوەو وتی پەیوەندیمان لەگەڵ وەقفی سوننی عێراقدا هەیە و كۆبوونەوەی بەردەواممان لەگەڵ ئەواندا هەیە، بڕیاری تایبەت بە خۆمان هەیە و پشت بە خۆمان و بەڵگە شەرعییەكانی خۆمان دەبەستین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا