نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی تەرخاندەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، “نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی تەرخان كرا”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نوسراوێکدا ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی ناو شاری سلێمانی.

بەگوێرەی نوسراوەکە، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 299,977,500 دووسەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و نۆسەد و حەفتا و حەفت هەزار و پێنجسەد دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

ئەوەش هاتووە، ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكانەی ناو شاری سلێمانی دەبێت و هەروەها ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروست دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا