دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە کە نزیکەی 8 ساڵە ڕاگیراوە.

بە پێی خشتەی کارەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، سکاڵایەک تاوتوێ بکرێت کە نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دژی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان تۆماریان کردووە.

سکاڵاکە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمەوە لەسەر سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم تۆمار كراوە، داوا كراوە هەردووكیان “بەتەواوی” پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتیی ژمارە 22ـی ساڵی 2008ـی هەمواركراوی فیدراڵی، هەروەها داوایان كردووە ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی كە سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەریان كردوون، هەڵبوەشێنرێنەوە کە بریتین لە بڕیارەکانی ژمارە 6،7،8 و 9.
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان ماوەی 8 ساڵە لە ساڵی 2016ـەوە راگیراوە.

لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچەیان، زیاتر لە 900 ملیار دیناری پێویستە.

لەگەڵ هاتنی شەڕی داعش لە ساڵی 2014، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، کۆمەڵێك رێکاری گرتەبەر لەوانە؛ پاشەکەوتکردنی مووچە، لێبڕینی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا