پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ سوید و فینلەندا، بە شێوەیەکی فەرمی داواکاری بوون بە ئەندام لە ناتۆیان پێشکەشکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بە شێوەیەکی فەرمی باڵیۆزانی سوید و فینلەندا داواکارییان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کرد، یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەدا، پێشوازی لە بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە دەکەین.
دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا ڕوسیا هەڕەشەی لە سوید و فینلەند کرد، كە نابێت بچنە هاوپەیمانی ناتۆوە ئەگەر نا وەڵامی توندی دەبێت بۆیان.