موچەی خانەنیشینی پلە باڵاكان بۆ 50 % كەمكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: موچەی خانەنیشینی پلە باڵاكان ھەموار كراوەتەوە و بۆ 50% كەم كراوەتەوە، ئەو بڕیارەش لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لەلایەن حكومەتەوە دراوە.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، فۆڕم بەسەر پلە باڵاكاندا دابەش كراوە بۆ پێداچوونەوە بەموچە كانیاندا تا لەگەڵ یاسای چاكسازی بگونجێن و موچەكەشیان ھەموار دەكرێتەوە.

وتیشی، پێشتر 80% ی موچە بە پلە باڵاكان دەدرا بەڵام لە ئێستا بۆ 50% كەم كراوەتەوە، لە چوارچێوەی یاسای چاكسایدا ئەوە جێگیر كراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت.

بەوتەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی پلە باڵاكان سەرجەمیان موچەی لە 50% ى خانەنیشینی وەرناگرن چونكە دوای یاسای چاكسازی بەپێی خزمەت و بڕوانامە و تەمەن موچەیان پێدەدرێت و ئەوەی خزمەتی زیاتر بێت موچەی 50% پێ دەدرێت، ئەگەر نا مووچەكەی لە 50% كەمتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا