ئەمریکا مەترسی لەسەر عێراق دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی وائلی شارەزایەکی ئەمنی وتی، ئەمریکا سەرچاوەی سەرەکی مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر عێراقم چونکە ڕێکخراوی داعش لە ژێر فەرمانی واشنتۆندا دەجوڵێنەوە، ڕەنگە لە داهاتوودا بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراق بەکار بهێنرێن.

وائلی وتیشی، “ئەمریکا کۆنترۆڵی کامپەکانی ئەلهول دەکات لە خاکی سوریا، هانی سەرکردە تیرۆرستیەکان دەدات وردە وردە بێنە ناو خاکی عێراقەوە، هەنگاو بە هەنگاو لە ڕێگەی پشت بەستن بە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، سەقامگیری ئەو بارودۆخەی ئێستا مانای نەهێشتنی دۆسیەی تیرۆر نیە، بەڵام ئەمریکا پلانی خۆی دادەنێت بۆ دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی حکومەتی داهاتووەوە چارەسەی حەشدی شەعبی بکات.

وائلی ڕوونیشی کردەوە، “ئەمریکا مەترسیەکی بەهێز لەسەر عێراق دروست دەکات، لە ڕێگەی سەرکردە تیرۆرستیەکان لە کامپەکانی ئەلهولی سوریا، هەروەها پلانی داهاتووی بۆ ساڵی 2022ئەوەیە لە عێراق بمێنێتەوە، لە ڕێگەی فشار خستنەسەر حکومەتی داهاتوو بۆ هێشتنەوەی هێزە بیانیەکان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا