پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ گۆڕانی کەش هەوا و گەرمبوونی هەروەها هاتنی مانگی ڕەمەزان پێویستە جەستە بەردەوام بە شێداری بهێڵرێتەوە، بۆیە پێویستە ئەم خواردنانە لە ژەمی ڕۆژانەی ڕەمەزاندا هەبێت، چونکە یارمەتی جەستە دەدەن بە شێداری بمێنێتەوە.
ئەم خواردنانە پێویستە لە ژەمەکانی ڕەمەزاندا هەبێت:
-کولەکە
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان، ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات، دەتوانرێت جگە لەوەی وەک خواردن ئامادەدەکرێت هاوشێوەی خەیار بخورێت یان لە زەڵاتەکاندا بەکاربهێنرێت.
-لیمۆ
لیمۆ و شەربەتی لیمۆی سروشتی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
-فاسۆلیای سەوز
ڕۆڵێکی گرنی لە شێدارکردنەوەی جەستەدا هەیە، کالۆری کەمە و سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانە.
-خەیار
بەیەکێک لەباشترین سەرچاوەکانی شێدارکردنەوەی جەستە دادەنرێت، یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.