پۆڵەتیک پرێس
بەهاراتە تونەکان لەهەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و لەبەشێکی زۆری خواردن دروستکردندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەکارهێنانیان زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
زۆر بەکارهێنانی بەهاراتە تونەکان ئەم زیانانەی دەبێت:
-بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی ڕێژەیەکی زۆر لە بەهاراتە تونەکان بەکاردەهێنن تووشی کێشەکانی گەدە دەبن، هەروەها ئەگەری توشبوونیان بە سکچوون، ئازاری سک، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە زیاددەبێت.
-هۆکارێکی سەرەکیە بۆ سووربوونەوەی پێست و دروستبوونی زیپکە.
-بەهۆی دروستبوونی کێشەکان و ئازاری گەدە زیاتر ڕوبەڕووی ئارەق کردن دەبنەوە، بۆیە پێویستە پێش نوستن خواردنەکان تونەکان نەخورێت بۆئەوەی خەوێکی باش و ئارامت هەبێت.
ئەو کەسانەی هەستیاری یان کێشەکانی گەدەیان هەیە پێویستە بەهەموو شێوەیەک لە بەهاراتەکان دووربکەونەوە، بۆئەوەی تووشی زیانی تەندروستی نەبن.