پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ شەممە 26ی ئادار نرخی نەوت دووبارە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەم نرخە لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ بە 120 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی نرخی 113 دۆلار و 90 سەنتە.
لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، بەهۆی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیاوە، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 130 دۆلار.