بەغدا شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا بەشێك لەو بڕە پارەیەی كە شایستەی جوتیارانی هەرێمە رەوانە دەكات و بەشەكەی دیكەشی دەمێنێتەوە بۆ دوای بڕیاردانی دادگا.

فارس حوسێن کە بە مام فارس ناسراوەو سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی كوردستانە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، دوو ساڵ پێش ئێستا سكاڵایان لەسەر سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق تۆماركرد بەهۆی ئەوەی ئەو نرخەی بۆ گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاری كرابوو بۆ نیوەی نرخەكەی كەمیكردەوە.

وتیشی، “پێشتر دوجار لە دادگا دۆسیەكەمان بردووەتەوەو دڵنیام جاری سێیەمیش دەیبەینەوە، ئێستا حكومەتی عێراق بڕیاریداوە نیوەی ئەو پارەیەی كە رەوانە نەكراوە بریتیە لە 572 ملیۆن دینار رەوانە بكات، ئەوەشی دەمێنێتەوە دوای بڕیاری كۆتایی دادگا رەوانە دەكرێت”.

بەپێی ئەو گرێبەستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەگەڵ جووتیارانی هەرێم بەستبووی دەبوو بۆ ساڵانی 2014 و 2015 یەك تەن گەنم بە 790 هەزار دینار لە جووتیاران وەربگرێت و بۆ ساڵی 2016 ش بە 690 هەزار دینار وەری بگرێت، بەڵام سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق حەیدەر عەبادی نرخەكەی گۆڕی بۆ نرخی بازرگانی كە دەیكردە نیوەی ئەو نرخەی لە گرێبەستەكەدا هاتبوو.

بەو بڕیارەش زیاتر لە حەوت هەزار جوتیاری هەرێم زیانیان لێكەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا