ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

مەجید تەخت رەوانجی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدا لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی و جەختی لەوەکردەوە، هەر جوڵە و هەڕەشەیەکی هەڵەی ئیسرائیل وەڵامی ئێرانی لێدەکەوێتەوە.

لە پەیامێکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیریس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، تەخت رەوانجی رایگەیاند، ئیسرائیل پلان دادەنێت بەشێوەیەکی کارا پلانە هەڕەشەئامێزەکانی دژی ئێران جێبەجێ بکات.

باڵیۆزەکەی ئێران لەبارەی هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئەڤیڤ کوخافی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دژی ئێران رایگەیاند، کوخافی دەنگۆی ناراست لەبارەی بەرنامەی ئاشتییانەی ئێرانەوە بڵاودەکاتەوە و ئەو هەڕەشانە پێشێلکاری بڕگەی دووەمی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانن.

هاوکات داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد وەڵامی گونجاوی ئیسرائیل بداتەوە و هۆشداری ئەوەیدا، بەرامبەر هەر جوڵە و هەڕەشەیەکی هەڵەی ئیسرائیل، ئێران وەڵامی توندی دەبێت.

رۆژی 26ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ئەڤیڤ کوخافی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 یاخود هەر رێککەوتنێکی دیکەی هاوشێوە، لەڕووی ئۆپراسیۆنی و ستراتیژیشەوە زیانی بۆ ئیسرائیل هەیە و وتی: ئەگەر ئەو رێککەوتنە جێبەجێ بکرایە، ئێستا ئێران توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا