پەرلەمانتارێک: تورکیا پێکنەهێنانی حکومەت بە هەلێک دەزانێت بۆ بەدەستهێنانی بەرژوەندیەکانی لە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە، مەهدی تەقی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا بەرژوەندی خۆی لە عێراق هەیە، خواستی ئەوەی هەیە جیاوازی نێوان لایەنە سیاسیەکان و پێکنەهێنانی حکومەت بقۆزێتەوە بۆ بەدەست هێنانی بەرژوەندیەکانی خۆی.

مەهدی تەقی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا عێراقیەکان ڕایگەیاند، چالاکیە سەربازییەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق، نایاساییەو یاسا نێودەوڵەتیەکان و دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکەن.

وتیشی تورکیا لە عێراق بەرژوەندی هەیە، ئەو هێرشانەش کە ئەستا ئەنجامی دەدات، بەهۆی سوود وەرگرتنەوەیە لە دۆخی سیاسی عێراق و پێکنهەهێنانی حکومەت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا، پێشێلکاری سەروەری عێراقەو هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکەکەی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا