بەڤیدیۆ.. کوڕێک مارێک لە مردن ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە ساتی ڕزگارکردنی مارێک لە هیند پیشان دەدات دوای ئەوەی سەری لەناو قتویەکی کانزایدا گیریخواردبوو.

لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کاتێک سەری مارەکە لەناو قتوەکەدا گیریخواردووە هەموو جوڵەیەکی لێبڕیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر جوڵەیەکەی کەمیش بێت کلکی دەجوڵێت و ئەوە پیشان دەدات کە زیندووە، کوڕێک هەوڵ دەدات بێئەوەی زیان بە مارەکە بگەیەنێت ڕزگاری بکات لەڕێگەی مقەستێکی کانزاییەوە کە قتوە کانزاییەکی پێدەکاتەوە.

دوای هەوڵێکی زۆر کوڕەکە سەرکەوتوبوو لە ڕزگارکردنی مارەکە، دواتر ئاوی بەسەری مارەکەدا کرد و ئاویشی پێدا تا دەستی بە جوڵەی ئاسایی خۆی کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا