ئیسوزو ئۆتومبیلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئیسوزوی ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتومبیلی D-Maxلە نەوەی سێیەمیدا ئۆتومبیلێک بەرهەم دەهێنێت بۆ کێبڕکێی Hiluxی بەناوبانگ و بەم نزیکانە دەیخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

تایبەتمەندیەکانی ئۆتومبیلە نوێیەکەی دی ماکس بریتیە لەوەی، بە شێوەیەکی جیاواز تەواوی ڕووکاری دەرەوەی دیزاین کراوە، بە تایبەت کرانەوە هەواکانی و لایتەکانی، لە زەویەوە بە بڕی ٢٥٠ ملیم بەرزدەبێتەوە.

درێژی سندوقەکەی زیاترە لە ٢٠ سانتیمەتر بەراورد بە ئۆتومبیلەکانیتری دی ماکس، دوو بەشی هەیەو کورسی بۆ پێنج سەرنشین تیادا دانراوە.

شاشەیەکی لەمسی گەورەی تیادا دانراوە، کە بە مەڵتی میدیا و مانگی دەستکرد کۆنترۆڵ دەکرێت، دەتوانێت لەگەڵ چەندین ئامێری بێتەل پەیوەندی ببەستێت.

ئیسوزو سیستمی ٤ تایەی پێشەوەی هەیە، هەروەها هەستەوەری ڕووناکی و بارانی بۆ دانراوە، لەگەڵ سیستمی کارەبایی کامێراو دووری .

ئۆتومبیلەکە لە بازاڕەکانی جیهان نمایش دەکرێت و هێزی ١٩٠ ئەسپی هەیە، هەروەها بە کارپێکەری ئۆتۆماتیک و میکانیک کار دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا