درێژترین سەگ لەجیهاندا ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

کتێبی گینس بۆ ژمارەیی پێوانەیی نازناوی درێژترین سەگی لەجیهاندا بەخشی بە سەگێکی دانیمارکی بەناوی “زۆس” کە تەمەنی دوو ساڵە لە شاری بێدفۆری ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا دەژی، درێژی سەگەکە 1.046 مەترە.

زوس».. أطول كلب في العالم يدخل موسوعة جينيس .. رياضة

زۆس دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکێکی ڤێتێرنەرییەوە درێژییەکەی بەتەواوی پێوانەکرا لەڕۆژی 22ی مانگی ئاداردا بە فەرمی نازناوی درێژترین سەگی جیهانی پێبەخشرا، بریتنی دەیڤیس خاوەنی سەگەکە دەڵێت، هەمیشە خەونی ئەوەبووە سەگێکی لەو جۆرەی هەبێت، کاتێک براکەی ئەو سەگەی بۆ هێنا کە تەمەنی تەنها هەشت هەفتەبوو زۆر دڵخۆشبوو، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتادا قەبارە گەورەکەی تووشی دڵەڕاوکێی کردبوو، بەڵام زۆر بەخێرای خۆشیویست.

زوس».. أطول كلب في العالم يدخل موسوعة جينيس | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية

دەیڤیس بەگینسی وت:” هەر لە یەکەمجارەوە قەبارەکەی دیاربوو کە زۆر گەورەتربوو لە قەبارەی بەچکە سەگێک، خۆراکی ڕۆژانەی زۆس لە 12 کوپ خواردنی تایبەت بە سەگ و هێلکەی سوورکراوە پێکهاتووە، سەهۆلیش یارییە دڵخوازەکەیەتی”.

بەپێی یانەی American Kennel Club ئەو سەگە دانیمارکییە لە سەگە گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاستە کە بە درێژترین سەگەکان ناسراون، بەڵام لەڕووی تەندروستیەوە لاوازترن لە سەگەکانی دیکە لەوانەیە زوتر تووشی نەخۆشیەکان ببن و هەروەها لەوانەیە تەمەنیشیان کورتتربێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک