سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێم48 بەتایبەتمدنی زۆر بەرهەم دەهینێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێم48 کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.61 ئینج و دیقەی پیشاندانی2664/1224 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 120 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا