سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

گالاکسی ئەی54 لە پلاستیک و کانزا دروستکراوە و بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی399 مۆمە.

چارەسەرکەری ئێکسینۆسی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(5+12+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5100 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا