تایبەتمەندی نوێی یوتیوب: بەر لە بڵاوکردنەوە باش بیربکەرەوە!

پۆڵەتیک پرێس

لە پۆستێکیدا یوتیوب رایگەیاند، تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ ئەپەکەی زیادکردووە لەڕێیەوە بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە لەو کۆمێنتانەی لەسەر بڵاوکراوەیەک دەینوسن.

لە پۆستەکەدا هاتووە، کاتێک کەسێک دەیەوێت کۆمێنت بنوسێت یوتیوب ئاگاداری دەکاتەوە و بژاردەی “بیرکردنەوە بەر لە بڵاوکردنەوە”ی دەداتێ.

روونیشی کردەوە، لەکاتی دەرکەوتنی دروشمی ئاگادارکردنەوەکە بەکارهێنەر دەتوانێت لەسەر بڵاوکردنەوەی کۆمینتەکەی بەردەوام بێت یاخود گۆڕانکاری تێدا بکات.

لە سەرەتادا ئەم ئاگادارکردەوەیە بۆ ئەو کۆمێنتانە بەردەستە کە بە زمانی ئینگلیزی دەنوسرێن و لەسەر سیستمی ئەندرۆیدیش کار دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا