وەتسئاپ ماڵئاوایی لە ملیۆنان مۆبایل دەکات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی سەنی بەریتانی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، وەتسئاپ ماڵئاوایی لە ملیۆنان مۆبایل بکات.

بەپێی رۆژنامەکە، پێویستە ئەو کەسانەی مۆبایلی زیرەکی مۆدێل کۆنیان پێیە بزانن، سەرەتای ساڵی داهاتوو، وەتسئاپەکانیان لە کار دەوەستێت.

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی ٢٠٢١، وەتسئاپ ماڵئاوایی لە هەر مۆبایلێکی ئایفۆن دەکات کە ڤێرژنی سیستمی ئای ئۆ ئێسەکەی ٩ یان کەمتر بێت.

هەرچی لەبارەی سیستمی ئەندرۆیدیشەوەیە، سیستمی کارپێکردنەکەی پێویستە لە 4.0.3 و بەرەو سەرەوە بێت.

بەکارهێنەرانی ئەپڵ پێویستە بچنە “Setting” و پاشان “General”، دواتر “About” تا بزانن ڤێرژنی ئایفۆنەکانیان چەندە.

هاوکات، بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلانەش کە بە سیستمی ئەندرۆید کار دەکەن، دەتوانن زانیاری لەبارەی ڤێرژنی مۆبایلەکانیان بزانن لەڕێی چوونە “Setting” و پاشان “About Phone”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا