ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان کە ڕکابەری مۆبایلە نوێیەکانی هواوی دەکات.

مۆبایلی ڕینۆ6 لایت بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 175 گرامە، دووریەکەی(160.3/73.8/8) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن662 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلکە سێ کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(2+2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەشی نزیکەی 250 دۆلار دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک