بەڤیدیۆ.. درێژترین پردی هەڵواسراو لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

هەفتەی ڕابردوو پردە هەڵواسراوەکەی لەمێژە چاوەڕوانی کردنەوەی دەکرێت وەک درێژترین پردی هەڵواسراو ژمارەی پێوانەی شکاند و لە پورتوگال کرایەوە، ئەو کەسانەی خواستیکی زۆریان بۆ سەرکێشیکردن هەیە یەکەم گەشتی بە جۆش و خرۆشیان بەناویدا کرد.

بەپێی ماڵپەڕی “travelandleisure” پردی نوێی ئاروکا516 لە شارۆچکەی ئاروکا کە بە ئۆتۆمبێل نزیکەی کاتژمێرێک لە پۆرتۆوە دوورە بەڕووی خەڵکی ناوچەکە و کەسانی سەرکێش کرایەوە، بە درێژترین و ترسناکترین پردی هەڵواسراو لەجیهاندا دادەنرێت، درێژی پردەکە 1693 پێیە بەنزیکی دەکاتە نیو کیلۆمەتر، ئەم پردە ڕێگایەکی تەسکی پۆڵایینەیە کە لەنێوان تاوەرەکان لە بەرزی 570 پێ لەسەر ڕووباری پایڤای خێرا هەڵواسراوە.

پردی ئاروکا بەشێکە لە پلانی درێژخایەنی ئەو شارۆچکە بچووکە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی سەردانیکەران، دەتوانرێت بلیتی سەردانیکردنی ئەو پردە لە ئینتەرنێت بەنرخی 12 بۆ 14 دۆلار دەستبکەوێت، گەشتی پردەکە لە پێنج بۆ 10 خولەک دەخایەنێت، بۆ کەسانی بێهێز و ترسنۆک نابێت چونکە لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا دیمەنی دۆڵێکی هەڵگەڕاو دەبینیت، یەکێک لە سەردانیکەران باس لەوە دەکات سەرەتا کەمێک ترساوە، بەڵام شایەنیبووە چونکە ئەم پردە سەرکێشییەکی نامۆ، دەگمەن و پڕ لە خۆشیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا