بەڤیدیۆ..کاردانەوەی منداڵێک کاتێک بۆ یەکەمجار لەژیانیدا بەڕوونی دەبینێت

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە دڵخۆشی کچێکی تەمەن دوو ساڵ پیشان دەدات دوای لەچاوکردنی چاویلکە بۆ یەکەمجار شتەکان بەڕوونی دەبینێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت دوای ئەوەی دایک و باوکی منداڵەکە چاویلکەیەکی بینینی بۆ دەهێنن و دەیکەنە چاوی سەرەتا منداڵەکە توشی شۆک دەبێت و دوای کەمێک دڵخۆشیەکی زۆری هەیە و پێدەکەنێت باوەڕ ناکات شتەکان بەڕوونی دەبینێت.

لەوکاتەدا لە دواوە دەنگی ژنێک دێت وادیارە دایکی منداڵەکەیە پێی دەڵێت “دەتوانیت من ببینی”، منداڵەکە توشی سەرسوڕمان بووە بە بینینی شتەکانی چواردەوری بە ڕوونی بۆیە زوو زوو چاویلەکەکە لادەبات و دایدەنێتەوە، ئەو ڤیدیۆیە سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشا و نزیکەی یەک ملیۆن بینەری هەبووە.

دایک و باوکی منداڵەکە دەڵێن: کچەکەمان تەمەنی دوو ساڵە بە کەمی شتەکان دەبینێت چونکە توشی دووربینی بووە، ئەمە یەکەم جارە لەژیانیدا شتەکان بەڕوونی ببینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا