مەیمونێک کۆتایی بە ژیانی منداڵێکی ساوا دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

دایکێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە باشوری هیندستان، لە کاتێکدا لە ماڵەکەی خۆیدا دەبێت  بەتەنها لەگەڵ کچە ساواکەی، لە لایەن کۆمەڵێک مەیمونەوە هێرشی دەکرێتە سەر

دوای ئەوەی مەیمونەکان هێرش دەکەن منداڵەکە دەفڕێنن و لە ناو چاڵێکدا فڕێی دەدەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵەکە، لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لە بارەی مردنی منداڵەکەوە کراوە بەڵام هێشتا نەگەیشتونەوە ئەنجام

هەروەها پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت، کە ڕفاندن لە لایەن مەیمونەوە دەگمەنە بەڵام مەحاڵ نیە، لەساڵی ٢٠١٩ کۆمەڵێک مەیمون هێرشیان کردە سەر منداڵێکی تەمەن ١٢ ڕۆژ و ژنێکی تەمەن ٥٨ ساڵ هەردووکیان گیانیان لە دەست دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا