ئەگەر هەست بە تەنیای دەکەیت مەڕەکان لە باوەش بکە

پۆڵەتیک پرێس

کێڵگەیەک لە وڵاتی ئەڵمانیا، پێشنیار بۆ ئەو کەسانە دەکات کە لە کاتی کوارنتین و ڤایرۆسی کۆرۆنا دا هەست بە تەنهایی دەکەن دەتوانن، لەجیاتی مرۆڤ مەڕەکان لە باوەش بگرن

لێکسا ڤۆسکە بەرنامەیەکی پەروەردەیی جێبەجێ دەکات لە کێڵگەیەک لە نزیک هاتنگن لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، پێشنیار دەکات بۆ خەڵک کە لە باوەش گرتنی مەڕەکان جۆش و خرۆشێکی تایبەت بە مرۆڤەکان دەبەخشێت

ئاماژە بەوە دەدات، کە رێگە بە خەڵک دەدات، سەردانی مەرو بزنەکان بکەن، چێژ لە سروشت وەربگرن دوور لە هەموو کێشەو بۆشاییە کۆمەڵایەتیەکان.

تەنها مەرج ئەوەیە کە پێویستە ئەو کەسانەی سەردان دەکەن کاتێک دیاری بکەن بۆ سەردانەکەیان، دواتر دەتوانن بە خۆڕایی چەندی بیانەوێ کات لەگەڵ مەڕەکان بەسەر بەرن.

سەردانکەرانیش ئاماژەیان بەوەدا کە چێژێکی زۆری هەیە بەرەبردنی کات لە کێڵگەی مەڕو ماڵتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا