بەوێنە.. دەوڵەمەندترین سەگی جیهان کۆشکەکەی دەفرۆشێت

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوێکی سەیر و نامۆدا کە هەمووانی توشی شۆک کرد دەوڵەمەندترین سەگ لەجیهاندا بەناوی گۆنسری شەشەم کۆشکەکەی لە میامی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرامبەر 32 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە 500 ملیۆن جوتیەی میسری بۆ فرۆشتن دادەنێت.

گۆنسەری شەشەم سامانەکەی 500 ملیۆن دۆلارە لە نەنکیەوە گۆنسەری سێیەم بۆی ماوەتەوە، ئەمەش وایلێکردووە ببێتە دەوڵەمەندترین سەگی جیهان، کۆشکەکە پێشتر موڵی مادۆنا بوو لەساڵی 2000دا بەرامبەر 7.5 ملیۆن فرۆشتی، کۆشکەکە دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە لەساڵی 1928 دروستکراوە، نۆ ژووری نوستن و هەشت گەرماوی تێدایە.

کۆشکەکە لە ناوەوە چەندین دیمەنی جوان و سەرنڕاکێشی هەیە، هەروەها ئاگردانی تێدایە و شوێنی مانەوەی خزمەتکارانیشی هەیە، لە دەرەوە مەلەوانگەیەکی جوانی هەیە، ئەم سامانە گەورەیەی سەگەکە لە کارلوتا لیبنشتاینی ئەڵمانیەوە هاتووە کە لەساڵی 1992 کۆچی دوایی کردووە و سامانەکەی 80 ملیۆن دۆلارە بووە بە تەواوی بۆ سەگە خۆشەویستەکەی کۆنسەری سێیەم جێهێشتووە کە نەنکی گۆنسەری شەشەمە، چونکە منداڵ و کەسی نزیکی نەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا