بەڤیدیۆ.. خاوەنی دریژترین قژ لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

نیلانشی باتیل خانمێکی هندیە و تەمەنی ١٨ ساڵە، ناسراوە بە خاوەنی درێژترین قژ، دوای ١٢ ساڵ بۆ یەکەم جار بڕیاریداوە قژی ببڕێت و بیبەخشێت بە مۆزەخانەی ڕیپلێز.

نیلانشی لەساڵی ٢٠١٨دا کە تەمەنی ١٦ ساڵ بوو درێژی قژی ١٧٠.٥سم بووە، لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو پێش ئەوەی ببێ بە ١٨ ساڵ بۆ جاری کۆتای پێوانەی قژیان کرد درێژی قژی بوبو بە ٢٠٠ سم، ئەمەش وایلێکرد ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەی.

نیلاش هەندێک کاتی پێویست بوو هەتا بڕیار بدات دوای بڕینی قژی چی لێبکات، بیری لە سێ بژاردە دەکردەوە، بیفرۆشێت لە زیادکراوێکدا یان بیبەخشێت بە چەند کۆمەڵەیەک یان بیبەخشێت بە مۆزەخانە.

دوای گفتوگۆ کردن لەگەڵ دایکی کە یارمەتی دەدا لە شتن و چاککردنی قژی هەفتەی جارێک، بڕیاریدا قژەکەی ببەخشێت بە مۆزەخانەی ئەمریکی ڕیپلێز، کە گرنگی دەدات بە شتە سەیر و دەگمەنەکان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک