بەوێنە..پیاوێک بە ماوەیەکی کەم بڕێکی زۆر کێک دەخوات

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لەو کەسانەی خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێ و سەرکەشی هەیە 88 کێکی “یاڤا”ی لەماوەی سێ خولەکدا خوارد، بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد، بەپێی ماڵپەڕی” زە سەن” ماکس ستانفۆردی تەمەن 34 ساڵ هەر دوو چرکە جارێک یەکێک لە شیرینیە داپۆشراوەکەی بە شوکولاتە خواردووە لەگەڵ شەش کوپ ئاوی گەرم.

دوای سەرکەوتن و بردنەوەی ماکس وتی خۆی بە کەسێکی نیمچە پیشەیی خواردمەنەی دەزانێت، ئاماژەی بەوەشکرد جارێک پێش چونە ناو پێشبڕکێکە ڕاهێنانی کردووە، ماکس لەساڵی 2020دا توانیویەتی ژمارەی پێوانەی بشکێنیت و 36 کێک لەماوەی 180 چرکەدا بخوات، ئەوەشی ڕوونکردەوە خۆشحاڵە بە بردنەوەی، بەڵام بەدوای ڕکابەریکردنی ئەوانی تردا نەبوو، دانی بەوەشدا نا دوای خواردنی 20 کێک لەماوەی 40 چرکەدا دڵنیا نەبووە کە دەتوانێت بەردەوام بێت، بەڵام لەکۆتایدا سەرکەوت.

رجل يلتهم 88 كعكة فى 3 دقائق ليحقق رقما قياسيا .. صور - اليوم السابع

ماکس دەڵێت:” ئەم کارە وەک خولیایەکی خۆم دەکەم، چونکە دەمەوێت بەو بەهرە و سەرکەوتنانە خۆم و کەسانی دەوروبەرم دڵخۆش بکەم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا