ئیندۆنیسییەک بەبەهای ملیۆنێک و ٧٨٦ هەزار دۆلار هەڵدەخەڵەتێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئیندۆنیسی سکاڵای ئەوەی کرد کە هەڵخەڵەتێنراوە کاتێک پارچەیەک نەیزەکی بە بڕی ١٤ هەزار دۆلار فرۆشتووە و دواتر زانیوییەتی بەهاکەی ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دۆلار بووە.

رۆژنامەی جاکارتا پۆست بڵاویکردەوە، پیاوە ئیندۆنیسیەکە ناوی جۆشوا هۆتاگالۆنگە و لە ناوچەکانی سومەترای باکور دەژی، سێ مانگ لەمەوبەر پارچەیەک نەیزەک کەوتووەتە سەربانی ماڵەکەی.

ئەو پیاوە دەڵێت: ئەو کاتە پارچە نەیزەکەکەم بە بڕی ١٤ هەزار دۆلار بە پیاوێکی ئەمریکی فرۆشت، دواتر بۆمدەرکەوت هەڵیخەڵەتاندووم و بەهای راستەقینەی بەردەکە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دۆلار بووە.

ئەوەش هاتووە، ئەو پارچە نەیزەکەی فرۆشتوویەتی ١،٨ کیلۆگرام بووە و تەمەنی چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن ساڵ بووە و بە بڕی ١٤ هەزار دۆلار فرۆشتوویەتی بە جارید کۆڵینسی ئەمریکی شارەزای بواری نەیزەک.

ئەوەش بەو مانایە دێت، پیاوە ئیندۆنیسییەکە بڕی ملیۆنێک و ٧٨٦ هەزار دۆلاری لەدەستداوە و لەو بڕە تەنیا ١٤ هەزار دۆلاری لەپای پارچە نەیزەکە گرانبەهاکە دەستکەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا