گوڵێکی ناو ماڵ بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی هەواڵی یەکێک لە ماڵپەڕەکان، گوڵێکی ناو ماڵ بە نرخی ١٩هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.

بەپێی بڵاوکراوەکان ئەو گوڵە ناوی، ڕافیدۆفۆراتێتراسپێرمایە، لە یەکێک لە ماڵی مەزادەکان، لە نیوزیلاند بە نرخی ١٩هەزار و ٢٩٧ دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.

میلی سیلڤستەر، وتی ئەمە گرانترین گوڵی ناو ماڵە تا ئێستا فرۆشرابێت، لە ماڵی مەزاددا جەختی لەوەش کردەوە فرۆشتنی ئاسان نەبووە، کێبڕکێیەکی زۆر کرا بۆ بەدەست هێنانی.

زیاتر لە ١٠٢ هەزار بینەری هەبوو ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، خەڵکێکی زۆر هەن ئاشقی ڕووەک و گوڵی ناو ماڵن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، گوڵ بەراورد بە ٢ ساڵی ڕابردوو نرخی زۆر بەرزبۆتەوە لە مەزاددا.

گوڵی ڕاڤیدۆرا تێتراسپێرما، یەکێکە لە گوڵە دەگمەنەکان، ٨ گەڵای هەیە لە ٩ بەش پێک هاتووە هەریەک، لە گەڵاکانی ڕەنگێکی تەواوو باشیان هەیە، ڕەگەکەی ١٤ سانتیمەتر دەبێت بە زۆری لە تایلاند و مالیزیا ئەم گوڵە دەست دەکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا