تیمساحێک هێرش دەکاتە سەر ڕاهێنەرەکەی

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوێکی نامۆدا کارمەندێکی باخچەی ئاژەڵان کە گرنگی بە تیمساح دەدات و ئاگاداریان دەبێت هاوار دەکات بۆئەوەی لە دەمی تیمساحێک ڕزگاری بکەن، تیمساحەکە قۆڵی ڕاهێنەرەکەی گرت و بەری نائەدا ئەمەش بووە هۆی برینی قوڵ و مەترسیدار.

لیندسی بول لە ویلایەتی یوتای ئەمریکی ڕوبەڕووی هێرشێکی توند بووە کاتێک خواردنی بە تیمساحەکە دەدا، ئەمەش بووە هۆی بریداری بوون و شکانی چەندین شوێنی، ئەو وێنانەی لە کامێرای چاودێریەوە دەست کەوتووە ئەوە پیشان دەدات لەکاتی هێرشی تیمساحەکەدا بۆماوەیەکی زۆر قۆڵی لیندسی لە دەمیدا ماوەتەوە و ئەویش هاواری دەکرد بۆ ڕزگاربوونی.

شاهد.. لحظة انقضاض تمساح على مدربته أمام الأطفال - اخبار العراق

دوای ئەوەی یەکێک لە جەماوەرەکە گوێی لە هاوارەکە بوو هەروەها بینی تیمساحەکە قۆڵی لیندسی گرتوە و ڕایدەکێشێت بۆناو ئاوەکە هاواری کرد و وتی: لێرەدا کێشەمان هەیە، بە پەلە ڕایکردە شوێنی ڕوداوەکە لیندسی بە هێمنی پێی وت چۆن کۆنتڕۆڵی تیمساحەکە بکات چونکە هەموو قۆڵی لە دەمی تیمساحەکەدا بوو، لەو کاتەدا یەکێکی دیکەش تیمساحەکەی بە هێواشی ڕادەکێشا.

حادث مروع.. تمساح يهاجم مدربته أثناء تقديم الغذاء له | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

دوای ڕزگار کردنی و گەیشتنی تیمی فریاکەوتن فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجامدرا و پاشان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا